پێشه‌كى :
بێگومان هه‌ر ساڵێكى خوێندن كه تێده‌په‌ڕێت كۆمه‌لێك كارى په‌روه‌رده‌یى له قوتابخانه رووده‌دات كه پێویستیان به به‌سه‌رداچوونه‌وه‌و سوود لێوه‌رگرتن هه‌یه ، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تریشیان پێویستیان به گۆرینى شێواز و جۆرى جێبه‌جێ كردنى ئه‌وكارانه‌وه هه‌یه جا بۆ ئه‌وه‌ى به پێی پلانێكى گونجاو هه‌لسین به پێداچوونه‌وه‌ى سالى خوێندنى 2009 – 2010 ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌ر بابه‌تێكمان به شایانى لێوردبوونه‌وه زانیبێت باسمان كردووه .
له سالێكى خوێندن دا یه‌كه‌م شت كه باسى بكریت خۆ ئاماده‌كردنه بۆ سالى نوێى خوێندن كه ئه‌ویش جگه له دابینكردنى پێداویستیه‌كانى خوێندن ئه‌وا چۆنیه‌تى رێكخستنى میلاكاتى قوتابخانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆر‌و تایبه‌تمه‌ندى قوتابخانه بگونجێت .
باسكردنى بینایه‌ى قوتابخانه و تواناى له‌خۆگرتنى قوتابیان و كه‌م و كوریه‌كانى بابه‌تێكى تره كه باسمان كردووه
له باسێكى تردا میلاكى قوتابخانه و گرگنترین گرفته‌كانى میلاكاتمان خستۆته روو .
رێژه‌ى ده‌رچوونى قوتابیان و دروستكردنى ئامارێكى وورد له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك بووه له‌و ئه‌ركانه‌ى كه گرنگیمان پێداوه به‌و پێیه‌ى كه سه‌رده‌مى ئێستا زیاتر گرنگى به‌و داتایانه ده‌درێت كه دواتر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له پلانه‌كانى دا پشتى پێ ده‌به‌ستێت .
له كۆتایى راپۆرته‌كه گرنگترین ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌مان باس كردووه كه رێگربوون له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى خوێندن له‌م ساڵه‌ى خوێندن .
به‌م هیوایه‌ى كه توانیبێتمان كه‌لێنێك له به‌روپێش چوونى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یى پڕ بكه‌ینه‌وه .
ده‌روازه‌ى یه‌كه‌م :
ئاماده‌كارى بۆ سالى نوێى خوێندن
له مانگى (9)ئه‌یلولى هه‌موو سالێك ده‌بێت ئاماده‌كارى ته‌واو هه‌بێت بۆ پێشوازى له ساڵى نوێى خوێندن ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كۆمه‌لێك كارمان ئه‌نجامدا كه ئه‌ویش له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه خۆى ده‌بینێته‌وه:
1. دابین كردنى كه‌لوپه‌لى خوێندن وه‌ك ( په‌رتووك ، مێزى خوێندن ، په‌راوگه ، ته‌خته‌ره‌ش هتد . . . )
2. تۆماركردنى قوتابیان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر هۆبه‌كانى خوێندن .
3. دابه‌شكردنى وانه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایانى پسپۆرى .
4. پاككردنه‌وه‌ى بیناى قوتابخانه و چاكردنه‌وه‌ى ره‌حله‌ى شكاو و سه‌رژمێرى كردنیان و ته‌واو كردنى كه‌موكوڕیه‌كان .
5. چاكردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕى له تۆڕى ئاوى قوتابخانه و پاككردنه‌وه‌ى تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ى زێراب و ته‌والێت .
6. دروستكردنى تۆماره‌كانى قوتابخانه و ئه‌وانه‌ى ساڵانه پێویستیان به نوێكردنه‌وه هه‌یه
به‌رێوه‌بردنى پرۆسه‌ى خوێندن
به‌درێژایى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن كاره گرنگه‌كانى ئێمه بریتى بوو له :
1. به‌دواداچوون و رێنمایى كردنى مامۆستایانى پسپۆرى و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ گرفته‌كان
2. به‌دواداچوونى قوتابیانى ئاست نزم و دۆزینه‌وه‌ى گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى
3. ده‌سنیشان كردنى قوتابیانى ئاست به‌رز و هاندانیان بۆ به‌ره‌وپێشچوون .
4. دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه له كه‌مبوونه‌وه‌ى میلاكات رووده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن .
5. هه‌لسه‌نگاندنى رێژه‌ى ده‌رچوونى قوتابیان و به‌راوردكردنیان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خالانه ده‌ستنیشان بكرێت كه پێویستى به چاره‌سه‌ر هه‌یه .
6. ئاماده‌كارى بۆ ئه‌زموونه‌كانى كۆتایى وه‌رزه‌كان و دابین كردنى پێویستیه‌كان
ده‌روازه‌ى دووه‌م /
قوتابیان :
قوتابخانه‌كه‌مان پێك هاتووه له ( 6 ) پۆلى خوێندن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه :
له قوتابخانه‌كه‌ماندا قوتابى چه‌نده‌ها گوندى ده‌وروبه‌ر هه‌ن كه به ئۆتۆمبیل هاتوچۆ ده‌كه‌ن بۆ قوتابخانه.
قوتابخانه‌كه‌مان (تێكه‌لأ ) ه واته قوتابى كوڕ و كچ مان هه‌یه ( 90 ) كوڕ و ( 54 ) كچ وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد
هه‌ندێك له گرفته‌كانى قوتابیان له‌م ساڵه‌ى خوێندن
1. نه‌بوونى مامۆستاى پێویست بۆ گشت وانه‌كان .
2. دره‌نگ به ده‌ست گه‌یشتنى پرۆگرامى خوێندن به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌م ساڵه‌دا گۆڕابوون .
3. نه‌بوونى پێداویستى خوێندن له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆربه‌ى قوتابیه‌كانمان هه‌ژارن بۆیه پێشتر سوودیان له‌م بڕه پراوگه‌یه وه‌رده‌گرت كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆى ئاماده ده‌كردن .
4. نه‌بوونى ئالیه‌تى هاتوچۆ بۆ قوتابیان كه پێشتر ئه‌م گرفته‌یان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یان ئۆتۆمبیلیان بۆ ده‌گیرا یاخود كرێى هاتوچۆیان پێ ده‌درا .
5. نه‌بوونى كتێبخانه له قوتابخانه و له ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌ش تاكو وه‌ك سه‌رچاوه سوودى لێوه‌ربگرن.
6. نه‌بوونى ئامێرى كۆمپیوته‌ر له قوتابخانه .
هه‌لسه‌نگاندنى رێژه‌ى ده‌رچوونى قوتابیان
به‌پێى خشته‌یه‌ك ئه‌مه رێژه‌ى ده‌رچوونى قوتابییانه له خوولى یه‌كه‌م :
ز بابه‌ت پۆلى حه‌وته‌مى بنه‌ره‌ت پۆلى هه‌شته‌مى بنه‌ره‌ت پۆلى نۆیه‌مى بنه‌ره‌ت پۆلى ده‌یه‌مى وێژه‌یى پۆلى یازده‌یه‌مى وێژه‌یى پۆلى دوازده‌یه‌مى وێژه‌یى كۆى گشتى
ژ.قوتابیان
30 ژ.قوتابیان
25 ژ.قوتابیان
32 ژ.قوتابیان
28 ژ.قوتابیان
13 ژ.قوتابیان
16 كۆ
144 قوتابى
1 ئایین 87 % 96 % 100 % 100 % 100 % 98.5 %
2 كوردى 93 % 96 % 97 % 100 % 100 % 100 % 99 %
3 عربى 93 % 92 % 75 % 100 % 100 % 62 % 86.6 %
4 ئینگلیزى 93 % 92 % 78 % 36 % 85 % 50 % 72.2 %
5 كۆمه‌لایه‌تى 87 % 96 % 94 % 91.9 %
6 مێژوو 100 % 100 % 75 % 92.9 %
7 جوگرافیا 100 % 100 % 88 % 96.4 %
8 ئابوورى 96 % 100 % 94 % 96.4 %
9 بیركارى 90 % 88 % 69 % 96 % 85 % 73 % 82.6 %
10 زانست/زینده‌زانى 87 % 100 % 97 % 94.2 %
11 كیمیا 88 % 88 %
12 فیزیا 69 % 69 %
13 ماف / دیموكراس 97 % 100 % 98.2 %
14 كۆمه‌لناس 100 % 100 %
15 فه‌لسه‌فه 100 % 100 %
16 كۆمپیوته‌ر 93 % 96 % 100 % 100 % 96.8 %
17 هونه‌ر 100 % 100 % 100 % 100 % 100 % 100 % 100 %
18 وه‌رزش 100 % 100 % 100 % 100 % 100 % 100 % 100 %
19
20
21
22 رێژه‌ى گشتى
ده‌رچوو/ماوه 76.6 % 88 % 59.3 % 35.7 % 76.9 % 43.75 % 61.8 %
خشته‌یه‌ك كه لادانى پێوانه‌یى بۆ هه‌ر یه‌ك له بابه‌ته‌كانى هه‌ر پۆلێك دیارى ده‌كات
چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر رێژه‌ى ده‌رچوون :
1. له زۆربه‌ى وانه‌كان رێژه‌ى ده‌رچوون ئاساییه لادانى پێوانه‌یى له نێوان ( 10 تا 15 ) پله تێناپه‌رێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ راگیر بوونى ئاستى مامۆستا وه‌ك له وانه‌كانى ( ئایین , كوردى , عه‌ره‌بى , كۆمه‌لایه‌تى , بیركارى , زانسته‌كان ) به‌رچاو ده‌كه‌وێت
2. نزم بوونه‌وه‌ى ئاستى قوتابیان له بابه‌تى ( زمانى ئینگلیزى ) له پۆلى ده‌یه‌مى وێژه‌یى كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك :
• دره‌نگ گه‌یشتنى په‌رتوكى خوێندن
• گۆرانى مامۆستاى وانه دروست بوونى بۆشایى له‌نێوانیان
• گۆرانى په‌رتوكى خوێندن .
• ئاستى زانستى مامۆستاى بابه‌ت .
• ره‌نگه بپرسین بۆچى له پۆلى یازده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه نه‌بوو كه هه‌مان په‌رتوكى خوێندیان هه‌بوو ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاستى قوتابیه‌كان به‌رزتره و توانایان باشتره
3. به‌رزى رێژه‌ى ده‌رچوون به گشتى له قۆناغى ئاماده‌یى كه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر كه‌مى ژماره‌ى قوتابیان و بایه‌خدانیان به خوێندنه .
4. رێژه‌ى ده‌رچوونى گشتى بریتیه له ( 61.8 % ) واته له كۆى (144) قوتابى كه له قوتابخانه‌دا هه‌یه ( 89) قوتابى ده‌رچوون و ( 55 ) قوتابى ماوه بۆ خوولى دووه‌م ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى گونجاوه و بۆ قوتابخانه .
5. له‌و ( 55 ) قوتابیه‌ى ماوه‌نه‌ته‌وه بۆ خوولى دووه‌م زیاتر له ( 50 % ) ى له‌یه‌ك یان دوو وانه كه‌وتوون .
میلاكى قوتابخانه
یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كیه‌كانى زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانى ده‌وروبه‌ر بریتیه له كه‌مى میلاكات كه سالانه گرفتى گه‌وره دروست ده‌كات ده‌بێته هۆكارى نزم بوونه‌وه‌ى ئاستى قوتابیان
پێش هه‌موو شت بۆ زیاتر قسه‌كردن له‌سه‌ر میلاكى قوتابخانه یه‌كه‌م جار خشته‌ى دابه‌شكردنى وانه‌كان بۆ میلاكى قوتابخانه ده‌نووسم
گرنگترین گرفته‌كانى میلاكات
1. نه‌بوونى مامۆستاى پسپۆرى بیركارى كه ژماره‌ى به‌شه‌وانه‌كان ( 25 ) به‌شه‌وانه‌یه
2. نه‌بوونى مامۆستاى پسپۆرى مێژوو كه ژماره‌ى به‌شه‌وانه‌كان ( 9 ) به‌شه‌وانه‌یه
3. نه‌بوونى مامۆستاى پسپۆرى هونه‌ر كه ژماره‌ى به‌شه‌وانه‌كان ( 11 ) به‌شه‌وانه‌یه كه ئه‌مه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانین به‌شدارى له چالاكیه هونه‌ریه‌كانى په‌روه‌رده بكه‌ین .
4. كه‌مى مامۆستاى پسپۆرى زمانى عه‌ره‌بى كه ژماره‌ى به‌شه‌وانه‌كان ( 36 ) ه به‌رامبه‌ر (1) مامۆستا
5. زۆربه‌ى میلاكاتى قوتابخانه‌كه‌مان ئافره‌تن كه به‌هۆى مۆله‌تى دایكایه‌تى و منالبوون گرفت له میلاكى قوتابخانه دروست ده‌كه‌ن.
6. زۆربه‌ى میلاكى قوتابخانه دامه‌زراوى نوێن كه ئه‌زموونیان له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن كه‌مه .
7. دامه‌زراندنى مامۆستایانى نوێ زۆر دواده‌كه‌وێ كه ئه‌مسال مامۆستاى زمانى ئینگلیزیمان له سه‌ره‌تاى وه‌رزى دووه‌مى خوێندن بۆ هات .
بیناى قوتابخانه
قوتابخانه پێك هاتووه له ( 6 ) ژوورى خوێندن + ژوورى به‌رێوه‌بردن + ژوورى كۆگا + ژوورى به‌رده‌ست
1. له‌رووى فراوانیه‌وه بچووكه
2. ژوورى تاقیگه‌ى نیه گۆره‌پانى وه‌رزشى بچووكه
3. هۆلى تاقیكردنه‌وه و بۆنه‌ى په‌روه‌رده‌یى نیه
4. شوێنى ئاوخواردنه‌وه‌و ( WC ) وه‌كو پێویست نیه
5. گرفت له تۆرى ئاوى قوتابخانه هه‌یه
6. كاره‌باى به‌رده‌وامى نیه
7. نه‌بوونى كه‌لوپه‌لى پێویست وه‌ك ( مێز ، كورسى ، قه‌نه‌فه . . . . )
پێشنیار و چاره‌سه‌ر به گشتى :
1. دامه‌زراندنى مامۆستاى نوێ له‌كاتى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى سالى خوێندن گرفت بۆ قوتابخانه دروست نه‌بێ.
2. گواستنه‌وه‌ى مامۆستایان له كاتى گونجاو بێت.
3. چاپكردنى په‌رتووك پێش ده‌سپێكردنى ده‌وام بێت.
4. دابین كردنى په‌راوى ئه‌زموونه‌كان له كاتى خۆى.
5. دابینكردنى هاتووچۆ بۆ قوتابیانى گونده دووره‌كان .
6. دابین كردنى تۆماره‌كانى قوتابخانه له كۆگاى په‌روه‌رده
7. دابین كردى كه‌لوپه‌لى قوتابخانه به شێوه‌یه‌كى گونجاو له كۆگا .
8. هه‌بوونى لیژنه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده بۆ پێداچوونه‌وه‌ى گرفتى قوتابخانه‌كان .
9. هه‌بوونى بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ قوتابخانه بۆئه‌وى سودى لێوه‌ربگیرێت بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان .
10. زیاد كردنى كرێى وانه‌بێژى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ مامۆستاى موحازر دابین بكرێ .