
1- پێویسته ناونیشانى بابه‌ت له سه‌ره‌وه‌ى لاپه‌ڕه به خه‌تێكى گه‌وره‌و ئاشكرا بنووسرێت.
2- له نێوان ناونیشانى بابه‌ت و په‌ره‌گرافى یه‌كه‌م دوو دێر به‌تاڵ به‌جێ بهێڵرێت.
3- له په‌ره‌گرافى یه‌كه‌م به ئه‌ندازه‌ى ووشه‌یه‌ك به‌جێ ده‌هێڵرێت.
4- له نووسینى دارشتن دا ده‌بێ دێر پاز بدرێت.
5- به‌كارهێنانى هونه‌رى خۆشنووسى له دارشتن دا.
6- دووركه‌وتنه‌وه له پیس كردنى لاپه‌ڕه , واتا بیرۆكه‌كه له ناو مێشك داده‌رێژرێ ئینجا ده‌خرێته ڕووپه‌ڕى لاپه‌ڕه.
7- دووركه‌وتنه‌وه له ئاخافتن و ده‌سته‌واژه بازاڕییه‌كان , واتا نووسین به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى بنووسرێ.
8- نموونه هێنانه‌وه تا بكرێ هه‌مه جۆر بێ وه‌ك ( ئایه‌ت , فه‌رمووده , هۆنراوه , په‌ندى پێشینان , قسه‌ى نه‌سته‌ق , وته‌ى پیاوه ناوداره‌كان , سه‌رگوزشته‌ى كورت و بچووك ........ هتد ) .
9- به‌كارهێنانى نیشانه‌ى خاڵبه‌ندى , به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى زۆر پێویستن وه‌ك ( , ) ( :- ) ( ! ) ( ؟ ) ( (( )) ) ....... هتد .
10 – دارشتن له سێ به‌شى سه‌ره‌كى پێك هاتووه:-
أ – پێشه‌كى یان دسپێك :- پێناسه‌یه‌كى كورت و پوختى ووشه‌كانى ناونیشانى بابه‌ته‌كه.
ب- ناوه‌ڕۆك یان ناواخن :- ڕوونكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى مرۆڤــ و كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى وه‌ك لایه‌نى ( ئابوورى , كۆمه‌ڵایه‌تى , رۆشه‌نبیرى , ئایینى , ڕامیارى ......... هتد ) .
ج_ كۆتایى یان ئه‌نجام :- ده‌ست نیشان كردنى لایه‌نى خراپى بابه‌ته‌كه و ده‌رئه‌نجامه‌كانى به‌رامبه‌ر به مرۆڤـ مرۆڤایه‌تى.
تێبینى :-
1- نابێ وشه‌كانى ( پێشه‌كى , ناوه‌رۆك , كۆتایى ) له ناو دارشتنه‌كه بنووسرێ .
2- هه‌ولأ بدرێ دارشتن له ( 12 ) دێر كه‌مترنه‌بێ و له ( 25 ) دێر زیاتر نه‌بێ.
3- تا بكرێ ووشه‌كان كوردى په‌تى بن وه دووركه‌وتنه‌وه له ووشه و زاراوه بیانیه‌كان .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق