الخميس، 25 نوفمبر 2010

مێژووی كاره‌ساته‌كانی سالی 2000

 مامؤستا ارسلان غفور له‌ دواناوه‌ندی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو 



له‌ شوباتى ساڵى 2000, خراپترین لافاو له‌ ماوه‌ى 50 ساڵدا له‌ مۆزنبیقى دا كه‌ نزیكه‌ى 200,000 خانووى ڕووخاند.
له‌ 14ى شوباتى هه‌مان ساڵدا له‌ دواى نیوه‌ى شه‌و به‌كه‌مێك گه‌رده‌لوولێك باشورى ڕۆژئاواى جۆرجیاى ڕاماڵى و 18 كه‌سى كوشت و وه‌نزیكه‌ى 100 كه‌سیشى بریندار كرد,
له‌ 22ى شوباتى هه‌مان مانگ دا ڕه‌شه‌باى ئیلینا( Eline )به‌ خێرایى 162 میل(260)كم له‌ كاتژمێرێك دا له‌ موزمبیق ى دا و پاشان چوو بۆ دورگه‌ى مدغشقر(ده‌كه‌وێته‌ به‌شى باشورى ڕۆژئاواى افریقا) له‌گه‌ل ڕه‌شه‌باى غلوریاى یه‌كسانى كه‌ له‌ 4-5 ئازار دا هه‌ردوو ڕه‌شه‌باكه‌ بوونه‌ هۆى ده‌ربه‌ده‌ربوونى 500,000 كه‌س له‌ دورگه‌كه‌داو له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى 137 كوژراو.
له‌ مانگى مایس لافاوێكى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانێكى به‌هێزى ئاودا یه‌كیان گرت و بووه‌ هۆى كوشتنى نزیكه‌ى 140 كه‌س و ئاواره‌بوونى 20,000 كه‌س له‌ تیمورى ڕۆژئاوا و اندونیسیا.
له‌ كۆتاییه‌كانى مانگى ته‌مووز و سه‌ره‌تاى تشرینى یه‌كه‌مى 2000 ,ده‌لتاى میكۆنگ له‌ فیتنام ولاوس و كمبۆدیا,تووشى خراپترین لافاوبوو له‌ ماوه‌ى پێش 40 ساڵى دا لافاوى واى نه‌دیبوو كه‌ بووه‌ هۆى كوشتنى نزیكه‌ى 315 كه‌س له‌ به‌شى ڕۆژهه‌لاتى دا.له‌ مانگى ایلول و تشرینى یه‌كه‌مدا لافاوێك بووه‌ هۆى كوشتنى زیاتر له‌ 900 كه‌س له‌ هند و نزیكه‌ى 150 كه‌س له‌ بانغلادش,وه‌ نزیكه‌ى 5 ملیۆن كه‌س مال و حالى خۆیان جێهێشت له‌ شاره‌كانادا,
له‌ 1 – 2 ى تشرینى یه‌كه‌م گه‌رده‌لوولى (Xangsan)بووه‌ هۆى گه‌وره‌ترین لافاو له‌ تایوان.
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

الثلاثاء، 9 نوفمبر 2010

كاتێ خۆشه‌ویستى نه‌ما له‌كاره‌كانماندا . . . . مامۆستا ئارى هه‌ڵه‌بجه‌یى


خۆشه‌ویستى وشه‌یه‌كى لێكدراوه‌ وه‌كو هه‌موو وشه‌لێكدراوه‌كانى تر ئه‌مه‌ له‌ڕووى پێكهاته‌ى وشه‌كه‌ له‌ نوسیندا به‌ڵام له‌مانادا له‌هه‌موو وشه‌لێكدراوه‌كان گه‌وره‌تره‌و سه‌راپایاداگیرده‌كات ئه‌م وشه‌یه‌ ماناجوانه‌كان به‌ژیان ده‌به‌خشێت خواى گه‌وره‌ مرۆڤى به‌جوانترین شێوه‌ دروست كردووه‌ وه‌ پاكترین دڵى پێبه‌خشیوه‌ ئه‌وه‌ مرۆڤه‌كانن دله‌نه‌رمونیانه‌كان پڕ ده‌كه‌ن له‌ڕق وقین .به‌ناوهێنانى وشه‌ى خۆشه‌ویستى دڵه‌كان پڕده‌بن له‌ئارامى ،لێوه‌كان ده‌بنه‌خونچه‌و پێكه‌نین ،زمانه‌كان به‌شیرینى ئه‌دوێن،گوێیه‌كان به‌شێنه‌یى ئه‌بیستن،چاوه‌كان به‌ئاسوده‌ى ده‌نون و به‌گه‌شاوه‌یى ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌بینن،ده‌سته‌كان به‌نه‌رمى ژیان دروست ئه‌كه‌ن و گوڵه‌كان ناوه‌رێنن،پێیه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌رفرازى ده‌ڕۆن،مرۆڤه‌كان پڕ ده‌بن له‌جوانى بۆ جوانكردنى ژیان .
خۆشه‌ویستى چه‌مك ومانا زۆر هه‌ڵده‌گرێت جا ئه‌وه‌ى من لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند ئێمه‌ دڵسۆزى و ڕاستگۆیى وخۆشه‌ویستى له‌كاره‌كانماندا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ ئایا دڵسۆزیمان بۆ پیشه‌كه‌مان وایلێَكردوین واز له‌به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى بێنین له‌پێناوى سودێكى گشتى و هه‌ست به‌ماندووبون نه‌كه‌ین ئایا تۆ مامۆستایه‌كى له‌ قوتابخانه‌ له‌خۆت ڕازیت به‌ومانایه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانت به‌جوانى جێبه‌جێ كردبێت ومه‌به‌ستت پێكابێت،ئایا له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى تۆ له‌وێى ئه‌وكه‌سانه‌ى سه‌ردانت ده‌كه‌ن لێت رازین.
گومانى تێدانییه‌ مرۆڤـ خۆشه‌ویستى بۆ هه‌رشتێك هه‌بێت وه‌كو بیلبیله‌ى چاوى ده‌یپارێزێت وه‌ به‌جوانترین شێوه‌ ئه‌نجامى ده‌دات له‌ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌شدا ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌وپاشان ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵكیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست به‌ئاسوده‌ى ده‌كات،
به‌داخه‌وه‌ كاتێك خۆشه‌ویستى نه‌ما له‌كاره‌كانماندا ژووره‌كانى كاركردن ده‌بنه‌ شوێنى كۆڕبه‌ستن وسه‌یركردنى وێنه‌ى بوك وزاواو گێرانه‌وه‌ى نوكته‌و گاڵته‌و پێكه‌نین،ئامێرى په‌یوه‌ندى لاى فه‌رمانبه‌ران خۆشه‌ویستره‌ له‌كاره‌كه‌یان كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كى بۆ دێت به‌بێ گوێدانه‌ شوێنى كاره‌كه‌ى ده‌چێت به‌سه‌عات نایه‌ته‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌ون هیچ باكى پێیان نیه‌ به‌ڕاستى ئه‌مه‌ خیانه‌ته‌ له‌وپیشه‌یه‌ ،كاتێك مامۆستا به‌وپه‌ڕى خۆشه‌ویستییه‌وه‌ وانه‌ى بۆقوتابییه‌كانى شیینه‌كرده‌وه‌ ده‌ستیان نه‌گرێت بۆفێربوون وه‌كو منداڵى خۆى سه‌یرى نه‌كردن به‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیاندا تێپه‌ڕى و چاوى له‌وه‌بێ كه‌ى زه‌نگ لێبدات به‌ڕاستى ده‌بێت چاوه‌ڕوانى نه‌وه‌یه‌كى نه‌خوێنده‌واربكه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا قوتانى ده‌گاته‌ پۆله‌كانى حه‌وت وهه‌شت نازانێ كوردى بخوێنێته‌وه‌ بۆخۆم ئه‌م نمونه‌یه‌م له‌به‌رده‌ستدایه‌ ته‌نها به‌ڕێكردنى نه‌خوێنده‌واره‌و هیچى تر . . .
بۆ ئاسوده‌ى دڵ و ده‌رون بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بۆحه‌ڵاڵكردنى بژێوى رۆژانه‌مان بۆبه‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ با ڕه‌چاوه‌ى ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ین:-
-خواى گه‌وره‌ بكه‌ به‌چاودێر به‌سه‌رخۆته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانت ئه‌وه‌بزانه‌ كه‌تۆ ئه‌و نه‌بینى ئه‌وتۆ ده‌بینێ.
-ڕێزگرتنى كاره‌كانمان چونكه‌ تۆ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌یت كه‌ بڕوانامه‌ت تێدا به‌ده‌ستهێناوه‌ گه‌ر به‌جوانى ئه‌نجامت نه‌دا بزانه‌ یه‌كه‌م كه‌س بێَ رێزیت به‌رامبه‌ر به‌خۆت كردووه‌.
-وه‌لانانى كاروبارى تایبه‌تى وهه‌وڵدان بۆخزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى
-رێزگرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانت ده‌كه‌ن یان له‌به‌رده‌ستى تۆدان چونكه‌ ئیشه‌كه‌ت خزمه‌تكردنى گۆمه‌ڵگه‌یه‌.
-پیشه‌كه‌ى خۆت خۆشبوێت تاكو بتوانى داهێنانى تێدا بكه‌یت.
-له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتى خۆت مه‌بوره‌ تا هه‌ڵه‌كانت ڕاست نه‌كه‌یته‌وه‌.
-به‌ ویژدان وعه‌قڵ ونه‌رمونیانى مامه‌ڵه‌ بكه‌ نه‌ك به‌ڕووێكى مۆن و ڕه‌ق كه‌ بێزارى لێ ببارێت.



درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

الخميس، 4 نوفمبر 2010

چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر مایكرۆسۆفت وۆرد 2003


1. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌رنامه‌ى مایكرۆ سۆفت كاتیك به‌ نوسینیكى كوردى یان عه‌ره‌بى ده‌نوسیت به‌لام له‌ كاتی نوسینى ژماره‌كان به‌ ئینگلیزى ده‌نوسرێت، له‌م كاته‌دا جوانى نوسینه‌كه‌ تیك ده‌چیت و هه‌ندێ جار مه‌به‌سته‌كانمان له‌ نوسین ناپێكرێ. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ Microsoft word جێ به‌جێ بكه‌.
Tools →opitions→complex scripts له‌ خواره‌وه‌ى ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌رامبه‌ر وشه‌ى Numeral چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك هه‌یه‌ تۆش context هه‌ڵبژێره‌. به‌م جۆره‌ به‌پێى هه‌ڵبژاردنی جۆرى زمانه‌كان فۆنتى ژماره‌كانیش ده‌گۆڕێن.

وێنه‌ى ژماره‌ (1)

2. هه‌ندێ جار له‌ مایكرۆسۆفت وۆرد دا راسته‌ى پێوانه‌كردن پێوانه‌كه‌ى به‌ یه‌كه‌ى (Enches) ده‌بێت كه‌ لای ئێمه‌ تا ڕادده‌یه‌ك نامۆیه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌ى سانتیمه‌تر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێ.
Tools →opitions→general له‌ خواره‌وه‌ به‌رامبه‌ر وشه‌ى Measurement units هه‌ڵبژارده‌ی centimeters هه‌ڵبژێره‌.به‌م شێوه‌یه‌ پێوانه‌ى راسته‌كه‌مان ده‌بێته‌ سانتیمه‌تر.

وێنه‌ى ژماره‌ (2)

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

چه‌ند رێنماییه‌كى پێویست بۆ نووسینى دارشتنێكى رێك و زانستیانه . . . . م-هێرش عمر محمد ‌


1- پێویسته‌ ناونیشانى بابه‌ت له‌ سه‌ره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ به‌ خه‌تێكى گه‌وره‌و ئاشكرا بنووسرێت.
2- له‌ نێوان ناونیشانى بابه‌ت و په‌ره‌گرافى یه‌كه‌م دوو دێر به‌تاڵ به‌جێ بهێڵرێت.
3- له‌ په‌ره‌گرافى یه‌كه‌م به‌ ئه‌ندازه‌ى ووشه‌یه‌ك به‌جێ ده‌هێڵرێت.
4- له‌ نووسینى دارشتن دا ده‌بێ دێر پاز بدرێت.
5- به‌كارهێنانى هونه‌رى خۆشنووسى له‌ دارشتن دا.
6- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پیس كردنى لاپه‌ڕه‌ , واتا بیرۆكه‌كه‌ له‌ ناو مێشك داده‌رێژرێ ئینجا ده‌خرێته‌ ڕووپه‌ڕى لاپه‌ڕه‌.
7- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاخافتن و ده‌سته‌واژه‌ بازاڕییه‌كان , واتا نووسین به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى بنووسرێ.
8- نموونه‌ هێنانه‌وه‌ تا بكرێ هه‌مه‌ جۆر بێ وه‌ك ( ئایه‌ت , فه‌رمووده‌ , هۆنراوه‌ , په‌ندى پێشینان , قسه‌ى نه‌سته‌ق , وته‌ى پیاوه‌ ناوداره‌كان , سه‌رگوزشته‌ى كورت و بچووك ........ هتد ) .
9- به‌كارهێنانى نیشانه‌ى خاڵبه‌ندى , به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى زۆر پێویستن وه‌ك ( , ) ( :- ) ( ! ) ( ؟ ) ( (( )) ) ....... هتد .
10 – دارشتن له‌ سێ به‌شى سه‌ره‌كى پێك هاتووه‌:-
أ – پێشه‌كى یان دسپێك :- پێناسه‌یه‌كى كورت و پوختى ووشه‌كانى ناونیشانى بابه‌ته‌كه‌.
ب- ناوه‌ڕۆك یان ناواخن :- ڕوونكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى مرۆڤــ و كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى وه‌ك لایه‌نى ( ئابوورى , كۆمه‌ڵایه‌تى , رۆشه‌نبیرى , ئایینى , ڕامیارى ......... هتد ) .
ج_ كۆتایى یان ئه‌نجام :- ده‌ست نیشان كردنى لایه‌نى خراپى بابه‌ته‌كه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانى به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤـ مرۆڤایه‌تى.
تێبینى :-
1- نابێ وشه‌كانى ( پێشه‌كى , ناوه‌رۆك , كۆتایى ) له‌ ناو دارشتنه‌كه‌ بنووسرێ .
2- هه‌ولأ بدرێ دارشتن له‌ ( 12 ) دێر كه‌مترنه‌بێ و له‌ ( 25 ) دێر زیاتر نه‌بێ.
3- تا بكرێ ووشه‌كان كوردى په‌تى بن وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ووشه‌ و زاراوه‌ بیانیه‌كان .


درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad